چەند پسپۆڕێک باسیان لە مەترسییەکانی دانانی
لاپتۆپیان بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر گەدە کرد کە کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست
دەکات.
لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن ماڵپەری "اليوم
السابع" بڵاوکراوەتەوە، پسپۆران ئاماژە بە کاریگەرییە خراپەکانی دانانی لاپتۆپ
لەسەر گەدە دەکەن و رایانگەیاند " دانانی لاپتۆپ لەسەر گەدە مەترسی لەسەر توانای
منداڵبوون دروست دەکات"
دکتۆر ئەلێکس ڕۆبڵز، پزیشکی پسپۆڕی هێلکەدان و
پسپۆڕی نەزۆکی لە سەنتەری منداڵبوونی کۆڵۆمبیا دەڵێت " دانانی لاپتۆپ لەسەر گەدە
یەکێکە لە دیارترین مەترسییەکان کە کاریگەری لەسەر توانای منداڵبوون هەیە، لاپتۆپەکان
دەتوانن بگەنە پلەیەکی گەرمی بەرز بەپێی جۆری ئەو کارەی کە لەسەریان ئەنجامی دەدەیت،
ئەم گەرمایەش نەک تەنها زیان بە پێست دەگەیەنێت بەڵکو مەترسی لەسەر تەندروستی
هێلکەدان دروست دەکات"
بەپێی وتەی ئەو دکتۆرە دانانی لاپتۆپ لە نزیک ئەم
ناوچەیە بۆ ماوەیەکی زۆر دەتوانێت کاریگەری لەسەر توانای منداڵبوون دروست بکات لەلای
پیاوان و ژنانیش.