لە رۆژانی جەژندا ئەم خواردنەوانە لەگەڵ شیرینیدا مەخۆ

AM:09:09:26/03/2025

1972 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کەس ئارەزووی ئەوە دەکەن خواردنەوە گازییەکان لەگەڵ شیرینیدا بخۆن، پێیان وایە یارمەتی باشترکردنی هەرسکردن دەدات، ئایا ئەمە ڕاستە؟

لەم بارەیەوە دکتۆر ئیمان کامێل پسپۆری بواری خۆراک ڕایگەیاند " خواردنەوە گازییەکان لەگەڵ شیرینی یارمەتی هەرسکردن نادات، وەک ئەوەی هەندێک کەس باسی دەکەن"

تێکەڵکردنی خواردنی شیرینی لەگەڵ خواردنەوە گازییەکان جەستە بەرەوڕووی مەترسییە گەورەکان دەکاتەوە، وەک زیادبوونی کێش، شەکرە، تێکچوونی کۆئەندامی هەرس، نەخۆشییەکانی دڵ.

ئەو پرۆفیسۆرە ئەوەشی روونکردەوە، کۆئەندامی هەرس لەکاتی خواردنی شیرینی و خواردنەوە گازییەکاندا فشارێکی زۆری دەچێتە سەری، لەبەر دوو هۆکار یەکەم، شیرینی ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە، ئەمەش بارگرانییەکی قورس دەخاتە سەر کۆئەندامی هەرس و دەبێتە هۆی هەرس نەکردن وگرژبوونی گەدە، دووەم هۆکار، خواردنەوە گازییەکان دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی گەدە چونکە بڕێکی زۆر دووەم ئۆکسیدی کاربۆنیان تێدایە کە وەک غاز لە گەدەدا کۆدەبێتەوە هەروەها ڕێژەی بەرزی شەکرەکەی دەبێتە هۆی هەرس نەکردن.

ئاماژەی بەوەشکرد، جەستە لە کاتی تێکەڵکردنی شیرینی لەگەڵ خواردنەوە گازییەکان بڕێکی زۆر شەکر و چەوری و کالۆری کۆدەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

دووپاتیشی کردەوە کە ئاستی شەکر لە خوێندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە لەکاتی خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان و شیرینیەکاندا ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات بەتایبەت لەو کەسانەی کە مەترسییان لەسەرە.