دوای دوو ڕۆژ لە
ڕاگەیاندنی کۆنسێرتەکە لە سۆشیال میدیاکانەوە، وەزارەتی ڕاگەیاندنی کوەیت هەڵوەشاندنەوەی
کۆنسێرتەکەی هەیفا وەهبی ڕاگەیاند، کە بڕیار بوو بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ئەنجام
بدرێت.
زەید بەشار عەبدولڕەدا،
بەرهەمهێنەری ئەو کۆمپانیایە کە سەرقاڵی ئامادەکردنی کۆنسێرتەکەی بوو، هەڵوەشاندنەوەی
کۆنسێرتەکەی ڕاگەیاند و لە ستۆری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی "کۆنسێرتەکەی
هەیفا وەهبی بە هۆکارێک کە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی ئێمەیە، هەڵوەشاوەتەوە".
لە درێژەی قسەکانیدا
وتی "هەموو ئەو بڕە پارانەی کە دراون دەگەڕێندرێنەوە".
بڕیاربوو هەیفا یەکەم
کۆنسێرتی خۆی لە کوەیت پێشکەش بکات کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی ڕەمەزان لە ٣١ی ئەم
مانگەدا.