پێنج هەنگاو بۆ ئەوەی لە شوێنی کارەکەت نمونەیی بیت

AM:09:47:16/03/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

کەسانێکی زۆر هەوڵدەدەن لە کارەکەیاندا بەرەو پێشەوە بچن، بەڵام ئەمە تەنها بە کارکردن نابێت، دەبێت کۆمەڵێك خاڵی گرنگیش جێبەجێ بکەن بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.

ماڵپەڕی" timesofindia"لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو هەنگاوانە کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی لە کارەکەت بەرەو پێشەوە بچیت و کارمەندێکی نمونەیی بیت، بەم جۆرە:

١.هاوڕێی هەمووان بە و دژایەتی هیچ کەسێك مەکە.

٢.زۆر قسە مەکە و بە درێژەدان بە قسە ئەوانی دیکە بێزار مەکە.

٣.ئەوەی کە بەڕێوەبەرەکەت لێت داوا دەکات بەزووترین کات جێبەجێی بکە و ئامادە بە لە کۆبوونەوەکاندا.

٤.تەرکیزێکی باشت هەبێت بەجۆرێك بتوانیت ئەرکەکانی رۆژانە بەباشی جێبەجێ بکەیت و لە هەمان کاتدا داهێنان بکەیت.

٥.تواناکانت لە کاتی پێویستدا دەربخە.