بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلای ئەمریکی و دامەزرێنەری
کۆمپانیای سپەیس ئێکس رایگەیاند کە موشەکێکی گەورەی کۆمپانیای ستارشیپ لە کۆتایی
ساڵی ٢٠٢٦دا راوانەی سەر مەریخ دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ئیلۆن
مەسک لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " X"
رایگەیاند " موشەکە گەورەکەی "Starship" لە کۆتایی ساڵی
٢٠٢٦ بەرەو مەریخ هەڵدەدرێت، ڕۆبۆتی Tesla
Optimus لەناو گەشتەکەدا دەبێت "
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر نیشتنەوەکان بە باشی بەڕێوەبچن،
ئەوا دەتوانرێت لە ساڵی ٢٠٢٩دا مرۆڤ نیشتەجێبێت لەسەر مەریخ، هەرچەندە ئەگەرەکە لە
ساڵی ٢٠٣١ زیاترە.