پێنج تایبەتمەندی کەسانی هەستیار

AM:10:19:14/03/2025

2364 جار خوێندراوەتەوە

تایبەتمەندی کەسەکان جیاوازە و بەپێی هەڵسوکەوتیان جیادەکرێتەوە، بەڵام هەندێک کەس هەستیارن و وایان لێدەکات جیابکرێنەوە لە کەسانی تر و بە ئاسانی لێیان تێنەگەن.

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی تایمیز ئۆف ئیندیا ئاماژەی بە پێنج تایبەتمەندی ئەو کەسانە کردووە کە زۆر هەستیارن، ئەوانیش:

یەکەم: کەسانێکی زۆر بەسۆزن، هەر ئەمەش وایکردووە شارەزابن لە پەیوەندیی بەستن لەگەڵ چواردەورەکەیان و کێشەکان بە ئاسانی چارەسەر بکەن.

دووەم: ناگەن بە ئامانجەکانیان، کەسانی هەستیار هەمیشە شکست دەهێنن لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان، بەهۆی ئەوەی زۆر بیردەکەنەوە و بۆ زۆر شت هەستیارن.

سێیەم: کاردانەوەیان زۆر نەرێنییە و دژی رەخنەگرتن لە کەسانی تر و هەموو هەوڵێک دەدەن تاکو خۆیان رەخنەیان لێ نەگیرێت، چونکە رەخنەگرتن لێیان و باسکردنیان وادەکات بە درێژایی کات نیگەران و بێزاربن.

چوارەم: هەوڵی زۆر دەدەن هەمووان لێی رازی بن، خۆیان لە هەڵە بەدوردەگرن و هەموو هەوڵێک دەدەن کەسانی تر توڕە نەکەن.

پێنجەم: بەشێوەیەکی نەرمونیان رەفتار دەکەن، هەر بۆیەنیگەران دەبن کاتێک هاوپیشە و هاوڕێکانیان پشتگوێیان دەخەن.