"هاوسەرگیریی" پەیوەندی بە تەندروستیی دڵەوە هەیە؟

AM:10:12:14/03/2025

672 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی پزیشكی تیشکی خستووەتە سەر کاریگەریی هاوسەرگیریی ناجێگیر لەسەر تەندروستی دڵ.

توێژینەوەکە کە توێژەران لە زانکۆی "یێڵ"ی ئەمەریکی ئەنجامیانداوە، ئاماژە بەوەکراوە، هاوسەرگیریی ناجێگیر کە دڵخۆش نەبن دوو هاوسەرەکە، وادەکات مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ بەڕاددەی ٪٥٠ زیاترە، هەروەها ئەگەری تووشبوونیان بە ئازاری سنگی بەڕادەی ٪٦٧ زیاتر دەبێت بەراورد بەوانەی کە کەمتر لە ژێر فشاردان لە ژیانی هاوسەرییاندا.

لە توێژینەوەکەدا توێژەران پشکنینیان لەسەر ١٥٠٠ کەسی پێگەیشتوو کرد تا بزانن پەیوەندیی درێژخایەن تا چەند هۆکارە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، دوای ساڵێکیش بەراوردیان کرد بە ئاستی دڵخۆشییان لە هاوسەرگیرییەکەدا.

داوا لە بەشداربووەکان کرا کە راپرسییەك پڕ بکەنەوە لەبارەی ئەو بابەتانەوە کە پەیوەندییان بە کوالیتی پەیوەندی سۆزداری و جەستەییەوە هەیە، بەر لەوەی جیابکرێنەوە بەپێی ئەوەی لە چ ئاستێکی فشاردا دەژین، کەم یان مامناوەند، یان زۆر یان توند.

دوای پشکنین بۆ تەندروستییان و کۆکردنەوەی داتاکانی نەخۆشخانەی بەشداربووان دەرکەوت، ئەو بەشداربووانەی کە لە ژیانی هاوسەرییاندا لە فشاری تونددا دەژیان، توانایەکی جەستەیی و ئەقڵی کەمیان هەبوو، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر بوو.