توێژەرانی زانکۆی
ئاڵتۆ و زانکۆی بایرۆس، هایدرۆجیلێکیان پەرەپێداوە کە هێز و نەرمی و توانای خۆچارەسەرکردنی
پێستی مرۆڤی هەیە لە ماوەی چوار کاتژمیردا.
بە تێکەڵکردنی
نانۆپەڕەی گڵی زۆر تەنک لەگەڵ تۆڕەکانی پۆلیمرە چڕ تێکەڵاوەکان، ئەم هایدرۆجیلە لە
ماوەی چوار کاتژمێردا و دوای بڕینی تا رێژەی ٩٠% ، دەتوانێت شوێنی برینەکە چاک
بکاتەوە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا چاکبوونەوەی تەواو بەدیبهێنێت.
ئەم داهێنانەش
توانای بەرچاوی هەیە بۆ بەکارهێنان لە چاکبوونەوەی برین و پێستی دەستکرد لە
داهاتوودا.