کەناڵی HBO بۆ یەکەمجار ترەیلەری وەرزی دووەمی زنجیرەی
"The Last of Us”ی بڵاوکردەوە و بڕیارە
لە ١٣ـی نیساندا پەخشبکرێت.
لە ناو
زنجیرەکەدا هەریەک لە ئەکتەران ، پێدرۆ پاسکال، ڕامسی، لونا، دیڤەر، مێرسید و مازینۆ
دەرکەوتن و لە وەرزی دووەمدا رۆڵیان دەبێت.
زنجیرەی "The Last of Us" لەسەر بنەمای یارییە
ڤیدیۆییەکانی Naughty
Dogبە هەمان ناو دروستکراوە، کە لەلایەن Druckmannنووسراو و دەرهێنراوە، زنجیرەکە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز، پلەیستەیشن
پرۆداکشنز، وۆرد گەیمز، مایتی مینت و ناتی دۆگ بەرهەم هێنراوە، بەرهەمهێنەرانی جێبەجێکار
بریتین لە مازین، دروکمان، کارۆلین ستراوس، جاکلین لێسکۆ، سیسیل ئۆکۆنۆر، ئەسعەد
قزیلباش، کارتەر سوان و ئیڤان وێڵز، لەکاتێکدا هالی گڕۆس وەک هاوبەشی بەرهەمهێنەر
و نووسەری جێبەجێکار کاردەکات.