سمکۆ فەیزی 'رەفیقان'ـی بڵاوکردەوە

PM:05:26:08/03/2025

1164 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند سمکۆ فەیزی نوێترین بەرهەمی بەناوی "رەفیقان" بڵاوکردەوە.

بەرهەمەکە لە تێکستی شاعیری بەناوبانگی کورد تاهیر بەگی جافە و ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی، لەلایەن وریا فەرەجی کاری دەفی بۆ کراوە.

لەسەر بڵاوکراوەکەی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی، سمکۆ فەیزی نووسیویەتی: "هەندێک کات و سات هەیە کە تەنیا ڕێگای گەیشتن بە هێمنی و سوکنایی دڵ، پەنا بردن بۆ زاتی ئیلاهییە، مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ئەو دەرفەتەمان پێ دەدات،هیوادارم کەڵکی لێ وەرگرین".