بنەچەی ڕۆژی جیهانی ژنان چی بوو؟

PM:01:11:08/03/2025

732 جار خوێندراوەتەوە

8ـی مارس، رۆژی کردار و کۆکردنەوەی دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی دەوڵەت بۆ پێشخستنی یەکسانی و مافەکانی ژنان، لە هەموو شوێنێک و هەموو کاتێک. هاندانی یەکسانی پیشەیی و پێشخستنی سەربەخۆیی ئابووری ژنان مەرجی سەرەتایی یەکسانی راستەقینەی نێوان ژن و پیاون, لە بابەتێکی ماڵپەری (نەتەوەیەکگرتووەکان) باس لە مێژوو و سەرهەڵدانی ڕۆژی ژنان دەکات بەو شێوەیەی کە سەرچاوەی 8ی ئازار وەک ڕۆژی نێودەوڵەتی ژنان (IWD) دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم و پەیوەندییەکی نزیکیان بە بزووتنەوەکانی کرێکاری و مافی ژنانەوە هەیە.

بنەچەی 8ی مارس دەگەڕێتەوە بۆ ئەم چەند ڕووداوە:

1. 1908 – ناڕەزایەتی شاری نیویۆرک:

- لە 8ی ئازاری 1908، 15 هەزار ژن بەناو نیویۆرک سیتی دا ڕێپێوانیان کرد و داوای باشترکردنی بارودۆخی کارکردن و کورتترکردنی کاتژمێر و زیادکردنی مووچە و مافی دەنگدانیان دەکرد.

2. 1909 – یەکەم ڕۆژی نیشتمانی ژنان لە ئەمریکا:

بەهۆیی زۆری نارەزاییەکان ، پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا یەکەم ڕۆژی نیشتمانی ژنانی لە 28ی شوباتی 1909 ڕاگەیاند.

3. 1910 – دانپێدانانی نێودەوڵەتی: - لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی سۆسیالیستی لە کۆپنهاگن، کلارا زێتکین، سۆسیالیستی ئەڵمانی، پێشنیاری ساڵانە ڕۆژی جیهانی ژنانی کرد بۆ پێشخستنی مافەکانی ژنان لەسەر ئاستی جیهانی.

4. 1911 – یەکەم ڕۆژی جیهانی ئافرەتان:

- یەکەمین ڕۆژی فەرمی ڕۆژی نێودەوڵەتی ژنان لە 1911، لە نەمسا، دانیمارک، ئەڵمانیا، و سویسرا بەڕێوەچوو.

بۆنە و ئاهەنگەکانی جیهان لەم رۆژەدا بۆ کردەوەی ئازایەتی و ئیرادەی ژنانی ئاساییە کە ڕۆڵێکی نائاسایییان لە مێژووی وڵات و پێکهاتەکانیاندا هەبووە.