بەپێی پێشبینیەکانى
کەشناسی، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلی بارانبارین کەمدەبێتەوە و سبەینێش شەپۆلەکە لە
ناوچەکانی عێراق و هەرێم کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی
ئازارـی ٢٠٢٥، کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین بەشێوەى پچڕپچڕ بەردەوام
دەبێت و لە چەند رۆژى داهاتوودا پلەکانى گەرما ٦ بۆ ٨ پلە نزم دەبنەوە.
کەشناسی عێراقیش
رایگەیاند، ژمارەیەک لە ناوچەکانی عێراق لەژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین بوو
ئەو شەپۆلی بارانبارینە زیاتر ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراقی گرتووەتەوە و لە بەغداد
نزیکەی ٧٨ ملیم باران باریوە.
هاوکات کەشناسی ئاماژەی
بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلەکەکەمببێتەوە و سبەینێش
شەپۆلەکە لە ناوچەکانی عیراق و هەرێم کۆتایی بێت.