کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت
لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاویەکان، کەشناسی عێراقیش دەڵێت لە سێ شەممەوە
بارانێکی بەخوڕ لە ناوچە جیا جیاکانی عێراق و هەرێم ببارێت.
ئەمرۆ شەممە، ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ
ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت لە دوایی نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری
بارینی نمە باران و بەفر بە کڕێوە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.
هەرچى کەشی سبەینێیە، کەشناسى دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت
لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵەهەور، پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە(
2 – 3 ).
هاوکات، کەشناسی عێراقیش ئاماژەی بەوەکرد کە لە رۆژی سێشەممەوە
شەپۆلێکی باران بارینی بەخوور روو لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمیش دەکات.