ئەم نیشانانە رەنگە ئاماژە بن بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت هاککراوە

AM:09:59:01/03/2025

1164 جار خوێندراوەتەوە

هاکەرەکان دەتوانن زانیارییە کەسییەکانتان لە ڕێگەی بەرنامە زیانبەخشەکان یان نەرمەکاڵاکانەوە بدزن لەکاتی گەڕاندا یان کردنەوەی هەندێک لینک و بازاڕیکردندا، کە بەم شێوەیە دەست دەگرن بەسەر داتا و زانیارییە کەسییەکاندا.

هەندێک نیشانە هەیە کە ڕەنگە یارمەتیت بدات بزانیت مۆبایلەکەت هاک کراوە یان نا، دیارترینیان ئەمانەن:

١. ئەگەر تێبینی ئەوەت کرد کە مۆبایلەکەت بەرنامە و ئاگادارکردنەوەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دادەبەزێنێت یان بینینی هەندێک نامە و پەیوەندی تەلەفونی کە خۆت نەتکردووە.

٢. ئەگەر مۆبایلەکەت بەبێ هۆکار خاو بووە یان پاتری مۆبایلەکەت زوو دابەزێ ئەوا رەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی کە هاککرابێتیت.

٣. بەکارھێنانی میمۆری مۆبایلەکەت بۆ مەبەستی نازانراو وەک ئەوەی ھەندێ فایل و وێنە و دەنگی تۆمار کراوی تێدا بێت کە خۆت نەتکردبێتە مۆبایلەکەتەوە.

٤. دەرکەوتنی بەرنامەی یاری و ڕێکلام و ھەندێ جۆری تر کە بەبێ ویستی تۆ لەسەر شاشەکەت دەردەکەون.

٥. بەبێ ویستی خۆت مۆبایلەکەت دەکوژێتەوە و ھەڵدەبێتەوە، یان لە پردا ئامێرەکەت جام دەبێت.

٦. زۆر زوو گەرمبوونی مۆبایلەکەت ئەمەش لەوانەیە بەهۆی چالاکیی زیانبەخشەوە بێت.

شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا ئاماژە بە چەند هەنگاوێکی گرنگ دەکەن بۆ ئەوەی مۆبایلەکەت لە هاککردن بپارێزیت، بەم شێوەیە:

- بۆ ئەوەی هاک نەکرێت هەرگیز بەرنامەکەن لە ماڵپەڕە ناپارێزراوەکان یان نادیارەکانەوە دامەبەزێنە و تەنها گووگڵ پلەی یان ئەپ ستۆری بەکاربهێنە.

- هەمیشە مۆبایلەکەت لەگەڵ ئەبدەیتەکاندا نوێبکەرەوە.

- دەتوانیت نەرمەکاڵایەکی دژەڤایرۆس بەکاربهێنیت بۆ بەدەستهێنانی پاراستن و ڕێگریکردن لە بەرنامە زیانبەخشەکان و سیخوڕیەکان و هەڕەشەکانی تر کە لەوانەیە بەر مۆبایلەکەت بکەوێت.

- چاودێریکردن و ڕێکخستنی پێشوەختە بۆ هەموو بەرنامەکانت ئەنجام بدە.