کەمال محەمەد 'تۆش بەجێم دێڵی' بڵاوکردەوە

PM:08:52:28/02/2025

8956 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند کەمال محەمەد نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "تۆش بەجێم دێڵی" بڵاوکردەوە.

بەرهەمەکە پێشتر لەلایەن هونەرمەندی کۆچکردوو، کاروان عوسمانەوە وتراوە، کە ئاوازی خۆیەتی و تێکستی عەبدوڵا پەشێوە.

كه‌مال محه‌مه‌د ساڵى ١٩٦٠ لە شارى سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵانی هەشتاکانەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان، هەوادارێکی زۆری هەیە، جگە لە سازکردنی چەندین کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک، چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە.