کۆمپانیای یونێڤێرساڵ
پیکچەرز یەکەم تیزەر ترەیلەری زنجیرە ئەنیمەیشنی شرێکی پێنجی بڵاوکردەوە و هەر لەسەرەتاوە رووبەڕووی
رەخنەیەکی زۆر بووەوە.
لە ترەیلەرەکەدا، کارەکتەرەکانی
گوێدرێژەکە دەردەکەوێت کە لەگەڵ شرێکدا سەیری ئاوێنە سیحراوییەکە دەکەن و لێی
دەپرسن کامیان قۆزترینە، دواتر شریک و فیۆنا لەگەڵ کچەکەیان کە دەنگی ئەکتەری بەناوبانگی
زێندایایە، سەیری ئەنجامەکان دەکەن.
لە بەشە نوێیەکەدا
رووخساری کارەکتەرەکان بەشێوەیەکی ئاشکرا گۆڕاون لە بەشەکانی پێشتر و ئەمەش بووەتە
هۆکار بۆ ئەوەی تووشی رەخنەیەکی زۆر ببێتەوە.
وا بڕیارە بەشی نوێی Shrek لە یەکی تەمموزی 2026 نمایشبکرێت.