خانمە ئەکتەرێکی ئەمریکی بە مردوویی دۆزرایەوە

PM:10:22:26/02/2025

13984 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەکانی پۆلیس بە کەناڵی ABC Newsیان راگەیاندووە، میشێل تراکتنبێرگ، خانمە ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ABC News لە درێژەی هەواڵەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، تراکتنبێرگ ئەمڕۆ چوارشەممە لە شوقەکەیدا لە شاری نیویۆرک، بە مردوویی دۆزراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، خانمە ئەکتەرەکە لەم دواییانەدا نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆ کراوە و رەنگە بەهۆی ئەوەوە تووشی کێشەی تەندروستی بووبێت.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لە مردنی میشێل تراکتنبێرگ بەردەوامە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بە هۆکاری سروشتی گیانی لەدەستدابێت و گومانی هیچ کردەوەیەکی کوشتن ناکرێت.

میشێل تراکتنبێرگ، لەدایکبووی شاری نیویۆرکە، یەکەمجار وەک ئەستێرەیەکی منداڵ بەشداری لە بواری نواندندا کرد و رۆڵی دەبینی، دواتر بە فیلمی "بافی خوێنمژ" زیاتر بەناوبانگ بوو.