میسی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە

PM:12:05:25/02/2025

5256 جار خوێندراوەتەوە

میسی ئامانجی ئەوەیە بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە لە داهاتوودا و لەو یانەیە واز لە یاریکردن بهێنێت.

ئەلێکس کاندالی رۆژنامەنوس لە کەناڵی دی سپۆرت بڵاویکردەوە، لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و ئێستای ئینتەر میامی ئامانجی ئەوەیە بگەڕێتەوە یانە دڵخوازەکەی کە بەرشەلۆنەیە.

ئەو رۆژنامەنوسە ئاشکرایکردووە، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە ناتوانێت بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت تا ئەو ساتەی لە یاریگای نوێی کامپ نۆدا یاری نەکات وەک یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە.

دەشڵێت، بابەتی گەڕانەوەی میسی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە لە ماوەیەکی نزیکدا روودەدات بەتایبەت دوای تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میامی کە کۆتایی ئەمساڵە.

ئەلیکس کاندال یەکەم رۆژنامەنووس بوو کە بڵاویکردەوە لیۆنێل میسی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامیەوە دەکات و هەواڵەکەشی راست دەرچوو.

میسی لە رابردوودا 778 یاری بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەوە ئەنجامداوە و 672 گۆڵی بۆ تۆمارکردووە کە گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیە، 35 نازناویشی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.