تاقیگەی فەلەکناسی
خۆر لە پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمان و پەیمانگای فیزیای خۆر و زەوی لە ئەکادیمیای
زانستی ڕووسیا رایانگەیاند لە ماوەی نزیکەی دوو مانگ و نیودا بۆ یەکەمجارە درەوشانەوەیەکی
گەورە لە بەرزترین پلەدا روودەدات.
بەپێی بەیاننامەکە
ئەو درەوشانەوانەی تیشکی خۆر بە بەرزترین پلەی X لەسەر خۆر ڕوویداوە کە
بە نزیکەی کاتژمێر ٢٢:٢٠ بەکاتی مۆسکۆ تۆمارکراوە، ڕیزبەندی سەرەتایی بۆ ئەمە X2.0 ە، دوایین دەروشانەوەی هاوشێوە
لەسەر خۆر لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بووە کە نزیکەی دوو مانگ و نیو لەمەوبەر بووە.
شارەزایان دەڵێن،
ئەو رووداوانە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرای چالاکییەکانی خۆرەوەیە کە کەمتر لە ڕۆژێک
لەمەوبەر دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، جێگەی باسە پێشتر سێ ئاگرکەوتنەوە
لە ئاستی ناوەڕاستدا بینراون.
بەگوێرەی لێدوانی
شارەزایان " تا ئێستا هیچ نیشانەیەک نییە بۆ کەمبوونەوەی چڕی چالاکییەکە بەگوێرەی
زانیارییەکانمان ئەگەری ئەوە هەیە ڕووداوی گەورەی نوێ ڕووبدات، ئەو هەڵچوونە لە لێواری
ڕۆژئاوای خۆر ڕوویداوە، بە ئەگەرێکی کەم کاریگەری لەسەر زەوی و دروستبوونی زریانی
موگناتیسی هەیە"