رۆبۆتێک لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەردەچێت و هێرش دەکاتە سەر خەڵک

AM:10:33:23/02/2025

11840 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆ کلیپێک لە سۆشیال میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە کە تیایدا دەردەکەوێت لە فێستیڤاڵێک لە چین رۆبۆتێک لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەردەچێت و هێرش دەکاتە سەر ئامادەبووان.

لە ماڵپەڕی " alarabiya" بڵاو کراوەتەوە، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ڕۆبۆتێکی هاوشێوەی مرۆڤ دەردەکەوێت کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات بەناو خەڵکەکەدا دەڕوات بەڵام لەناکاو لە ئامادەبووان نزیک دەبێتەوە و هەوڵی لێدانیان دەدات.

جێگەی باسە هەر زوو لەلایەن ئاسایشەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و لە شوێنەکە دووردەخرێتەوە.