هونەرمەندی لاو، هێژا
سەڵاح، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "مانای نییە" بڵاودەکاتەوە.
دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی،بە ئێن ئاڕتی دووی راگەیاند: "بەم نزیکانە نوێترین بەرهەمم بە شێوازی ڤیدیۆکلیپ
بڵاودەکەمەوە بەناوی 'مانای نیە' ، کە ئاوازی خۆمە و تێکستی کاک ئاکام ئاکرەییە و
کاری میوزیکی لەلایەن عەگید پەروانی بۆ کراوە".
وتیشی: "جگە لەو بەرھەمە، لە ئایندەدا چەند بەرھەمێکی ترم ئامادەیە،
کە لە ئێستادا کاریان لەسەر دەکەم، ئامانجی من لە بەرھەمھێنانی ھونەریی ئەوەیە
بتوانم خزمەتێک بە ھونەری کوردی بکەم و دارێک لەسەر بەردێک دابنێم بەواتای ئەوەی
شتێک زیادبکەم بۆ ھونەری کوردی".
هێژا سەڵاح لە خێزانێکی هونەریدا لەدایکبووە و برای هەریەک لە
هونەرمەندان هەڵبەست، هەردی و هەرێم سەڵاحە، هونەرمەندێکی لاوە و سەرەتای
دەرکەوتنی بۆ ساڵی ٢٠١٤ دەگەڕێتەوە کە یەکەم گۆرانی بە هاوبەشی لەگەڵ خانمە
گۆرانیبێژ ئاڤان هیوا تۆماركرد بەناوی پێشمەرگە.