نەعنا دەوڵەمەندە
بە پێکهاتە گرنگەکان و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندروستی جەستە و مێشک دروست دەکاتبە یەکێک لەو سەوزانە
دادەنرێت کە پێویستە رۆژانە بخورێت.
لە ماڵپەڕی
"indianexpress"
بڵاوکراوەتەوە، پسپۆران پشتڕاستیان کردووەتەوە کە نەعنا شەکر و گلوکۆزی تێدایە زیادەڕەوی
لە خواردنی بە تایبەت بە گەدەی بەتاڵ کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.
پسپۆران باس
لەوە دەکەن کە نەعنا سەرەڕای سوودە تەندروستییەکانی زۆرەکانی بەڵام نابێت بە گەدەی
بەتاڵ و لەسەر برسێتی بخورێت چونکە زیان بە جەستە دەگەیەنێت، خواردنی نەعنا بە
گەدەی بەتاڵ ڕێگەیەکی تەندروست نییە بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە هەروەها ڕەنگە کاریگەری
نەرێنی لەسەر ئەو کەسانە هەبێت کە کێشەی هەرسیان هەیە یان هەستیارییان بەرامبەر
نەعنا هەیە.
نەعنا شەکری
شاراوەی تێدایە، ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە بە بڕێکی کەم بخۆن و
زیادەڕۆی لە خواردنی نەعنا نەکەن، ئەوانەی هەستیاری قوڕگ
و لوتیان هەیە نابێت نەعنا بە بڕێکی زۆر بخۆن، هەرکاتێک خواردنی نەعنا بووەهۆی
وشکبوونەوەی دەم و لێو دەبێت واز لە خواردنی بهێندرێت لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی
کێشەی خەوزڕاندن و کەم خەویییان هەیە، نابێت بەکاربهێنن، زیاد لە پێویست خواردنی
کاریگەری خراپ لەسەر سورێنچک دروست دەکات.