توێژینەوەیەک کاریگەری ڤیتامین B12 لەسەر کارکردنی مێشک ئاشکرا دەکات

AM:09:02:20/02/2025

4256 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەک کاریگەری ڤیتامین B12 لەسەر کارکردنی مێشکی کەسانی بەساڵاچوو ئاشکرا دەکات.

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانفرانسیسکۆ دەریخستووە کە ڕەنگە ئاستی ئاسایی ڤیتامینB12 بەس نەبێت بۆ پاراستنی مێشکی کەسانی بەساڵاچوو، توێژینەوەکە ٢٣١ کەسی تەندروستی لەخۆگرتبوو و تێکڕا تەمەنیان ٧١ ساڵ بووە.

لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتبوو کە ئەو بەشداربووانەی ئاستی B12ی کەمەخێرایی تێگەیشتنیان کەمتر بووە هەروەها کەمی ئەو ڤیتامینە بووە هۆی ئەوەی زیان بە تەندروستی مێشکیان بگەیەنێت ئەمەش پەیوەندی بە خەمۆکی و جەڵتەی مێشکەوە هەیە.

دکتۆر ئاریج گرین نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە رایگەیاند " وتی ئەم دۆزینەوانە پرسیار لەبارەی پێداویستییەکانی ئێستا بۆ ڤیتامین B12 دەوروژێنن و پێشنیاری ئەوە دەکەن کە پێشنیارەکانی خۆراک پێویستە نوێبکرێنەوە"

گرین دەڵێت " ڤیتامین B12 یەکێکە لەو ڤیتامینانەی جەستە پێویستی پێیەتی بۆ ئەنجامدانی چەندین ئەرکی وەک دروستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و DNA، رۆڵی سەرەکی هەیە لە گەشەی مێشک و خانە دەمارییەکان و سیستەمی دەماری ناوەندی، هەروەها پاڵپشتی تەندروستی ئێسک دەکات و رێگری لە پووکانەوەی ئێسک دەکات ".