گۆرانیبێژی لاو، بڕوا ئەرسەلان، نوێترین بەرهەمی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بەناوی
"گەردە گەردە" بڵاوکردەوە.
هەڵکەوت زاهیر، ئامادەکاری بەرهەمەکە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕتی دوو
رایگەیاند: "ئەم بەرهەمەی هونەرمەند حەسەن سیساوەییمان نوێ کردووەتەوە
بەدەنگی هونەرمەندی لاو، بڕوا ئەرسەلان، دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن بابەک و بەشدارە".
بڕوا ئەرسەلان، یەکێکە
لە هونەرمەندە لاوەکان کە بەشداری لە یەکەم وەرزی بەرنامەی خۆشترین دەنگی ئێن ئاڕ
تی دوو کردووە و تا قۆناغی کۆتایی لە کێبڕکێکەدا مایەوە، لە ئێستاشدا خاوەنی چەند
بەرهەمێکە.