لەمەودوا فەیسبووک لایڤی پەیج و هەژمارەکان دەسڕێتەوە

PM:05:31:19/02/2025

1000 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، لەمەودوا ڤیدیۆی لایڤەکانی فەیسبووک تەنها بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەدا هەڵدەگیرێت و دوای ئەوە دەسڕێنەوە.

پێشتر ئەم ڤیدیۆی پەخشە راستەوخۆکان بۆ هەمیشە لە ناو پەیج و هەژمارەکان دەمانەوە، بەڵام گۆڕانکاریی کراوە و لەمەودوا تەنها بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ دەمێننەوە و ئەم بڕیارەش لە رۆژی چوارشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کۆمپانیای مێتا ئەوەشی راگەیاندووە، پێش ئەوەی ڤیدیۆی لایڤەکان بسڕێنەوە، بەکارهێنەران ئاگادارکردنەوەیەکیان پێدەگات و ٩٠ رۆژیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی ڤیدیۆکە لای خۆیان ئەرشیف بکەن.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر بەکارهێنەران پێویستیان بە کاتێکی زیاتر بێت بۆ دابەزاندنی ڤیدیۆی لایڤە کۆنەکانیان، دەتوانن سڕینەوەی لایڤەکان بۆ ماوەی شەش مانگ دوابخەن، ئەگەر دوای ئەو ماوەیەش هیچ هەڵبژاردنێک ئەنجام نەدەن، ڤیدیۆی لایڤە کۆنەکانیان لادەبرێت و ناتوانن دەستیان پێی بگاتەوە.