ئەگەری گەڕانەوەی جۆنی دێپ وەک کاپتن جاک سپارۆ بەهێزە

PM:04:46:19/02/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راپۆرتێکی نوێ، رەنگە فیلمێکی نوێی چەتەکانی دەریایی کاریبی لەبەرهەمهێناندا بێت و هەروەها ئەگەری گەڕانەوەی جۆنی دێپ وەک کاپتن جاک سپارۆ لە ئێستادا زیاترە.

رۆژنامەی زە ئینسایدەر لە نوێترین هەواڵدا رایگەیاندووە، ستۆدیۆکانی واڵت دیزنی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی بەشێکی نوێی زنجیرە فیلمی Pirates of the Caribbean .

لە کاتێکدا هیچ هەواڵێکی فەرمی نییە، بەڵام رۆژنامەکە باس لەوە دەکات کە جۆنی دێپ بۆ رۆڵی جاک سپارۆ بگەڕێتەوە.

پێدەچێت گەڕانەوەی دێپ بەوەوە مابێت کە ئایا ئەو و دیزنی دەتوانن کێشەکانیان چارەسەربکەن، دوای دوورخستنەوەی لەلایەن ستۆدیۆکەوە لە ماوەکانی رابردوودا، بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ هاوسەری پێشووی، ئەمبێر هێرد.

بەرهەمهێنەری زنجیرە فیلمەکە، جێری برەکهایمەر، پێشتر ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردبووەوە، کە دیزنی دوو پڕۆژەی جیاوازی چەتەکانی دەریای کاریبی بەدەستەوەیە، یەکێکیان بە ئەگەرێکی زۆرەوە مارگۆت رۆبی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، یەکێکی دیکەیان پەیوەندی بە زنجیرە رەسەنەکەوە هەیە.