هونەرمەندی گەورەی
سعودیا عەبدولمەجید عەبدوڵڵا، تووشی حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی بوو کە بووە هۆی
هەڵوەشاندنەوەی هەموو بەڵێننامە هونەریەکانی.
هەژماری فەرمی کەناڵی " Rotana" لە ئێکس بڵاویکردووەتەوە
" هونەرمەند عەبدولمەجید عەبدوڵڵا باری تەندروستی تێکچووە، بڕیاردراوە هەموو
پابەندبوونە هونەریەکانی هونەرمەندەکە هەڵبوەشێنرێتەوە، بە هیوای زوو چاکبوونەوە"
جێگەی باسە بەهۆی
ئەو بارودۆخەوە کۆنسێرەتەکەشی هەڵوەشاندووەتەوە کە بڕیاربوو ڕۆژی شەممە ٢٢ی شوبات بە
بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی سعودیەوە بەڕێوەبچێت.
هاوکات وردەکاری
ئاشکرا دەربارەی نەخۆشییەکەی نییە و هونەرمەندەکەش هیچ لێدوان و روونکردنەوەیەکی نەداوە.