چۆن چارەسەری کەمی زینک لە جەستەدا بکەین؟

AM:09:00:19/02/2025

1492 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئامارەکان نیوەی دانیشتوانی جیهان بەدەست کەمی زینکەوە دەناڵێنن، لێرەدا چەند زانیارییەک دەخەینەروو بۆ چارەسەرکردنی کەمی ئەم ماددەیە.

دکتۆر ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ ئاماژە بەوە دەکات کە بەپێی ئامارەکان نیوەی دانیشتوانی جیهان بەدەست کەمی زینکەوە دەناڵێنن، بە وتەی ئەو لە باوترین نیشانەکانی کەمبوونی زینک لە جەستەدا لاوازبوونی بەرگریی جەستەیە و توشبوونە بە نەخۆشییە گوازراوەکان، وشکبوونەوە و هەوکردنی پێست، ماندوێتی، هەڵوەرینی قژ، لاوازبوون و شکانی نینۆکەکان و تێکچوونی هەستی بۆنکردن و تامکردنە.

کەمی زینک سێیەم کەمیی باوە لە دوای ماددەی یۆد و ئاسن بەڵام نیشانەکانی ئەوەندە نادیاریکراون کە بە ئاسانی دەتوانرێت لەگەڵ حاڵەتەکانی تردا تێکەڵ بکرێت، نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەر هەڵمژینی زینک و دەردانی زینک لە جەستەدا، وەک نەخۆشی شەکرە، هەوکردنی برینی قۆڵۆن، هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزما، لەم حاڵەتانەدا میاسنیکۆڤئامۆژگاری ئەوەمان دەکات کە گرنگی بە هەندێک خۆراک بدەین وەک: مریشک، ناوکە کولەکە، خواردنە دەریاییەکان، بادەم، گۆشتی سور، هێلکە، لەگەڵ نیسک و پاقلە و شۆفان.