کەشناسی هەرێم
رایگەیاند، سبەینێ شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، لە کاتەکانی بەیانیدا هەور و
پەلە هەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی شەودا شەپۆلێکی باران
روو دەکاتە ناوچە جیا جیاکانی هەرێم.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد،
ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و سبەینێ شەپۆلی بارانبارین دەست پێدەکاتەوە.
باسی لەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک
بەرزدەبێتەوە و خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
ئەوەشی خستەڕوو، کە پلەکانی گەرمای سبەینێش بە بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:١٦پلەى
سیلیزى
سلێمانی:١٢سیلیزى
دهۆک:١٦پلەى
سیلیزى
کەرکوک:١٨پلەى
سیلیزى
زاخۆ:١٦ پلەیسیلیزى
هەڵەبجە : ١١ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:٦پلەى
سیلیزى
سۆران:١٣پلەى
سیلیزى
گەرمیان:١٨ پلەیسیلیزى.