وازهێنان لە
نانی بەیانی دەبێتە هۆی هەستکردن بە ماندوێتی و توڕەبوون و کەمبوونەوەی تەرکیز،
توێژینەوەکان پشتگیری لە گرنگی خواردنی نانی بەیانی تەندروست و هاوسەنگ دەکەن کە
کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر جەستە و دەروون هەیە بە درێژایی ڕۆژ، بەو پێیەی نانی
بەیانی یەکەم ژەمە خواردنە کە جەستە وەریدەگرێت.
بەپێی توێژینەوەیەکی
"MDPI Nutrients"، پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە نانی بەیانی
گرنگترین ژەمە چونکە لە دوای لە خەو هەڵسان جەستە پێویستی بە خۆراک هەیە بۆ ئەوەی
میتابۆلیزمی دووبارە دەستپێبکاتەوە، کارکردنی مێشک باشتر بکات هەروەها پاراستنی
ئاستی وزەی جەستە لەگەڵ ئەوەشدا رێگری لە زیادبوونی کێش دەکات.
لێرەدا هەموو ئەو
شتانە دەخەینەڕوو کە پێویستە بزانیت دەربارەی کاریگەری نانی بەیانی لەسەر جەستە:
١. پێویستە بۆ
پاراستنی تەندروستی و زیادکردنی ئاستی وزە.
٢. مەترسی
تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
٣. کۆنتڕۆڵکردنی
ئاستی شەکر.
٤. کۆنتڕۆڵکردنی
پەستانی خوێن.
٥. مەترسی
تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخانەکان کەمدەکاتەوە.
٦. باشتربوونی
تەندروستی مێشک.