جگەر یەکێکە لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستە بەو پێیەی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت
لە پاڵاوتنی ژەهرەکان و ڕێکخستنی میتابۆلیزم.
بەپێی ماڵپەڕی " The Times of India" هەندێک خووی ڕۆژانە هەن کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی
جگەر دروست دەکەن بەبێ ئەوەی زۆر کەس درکی پێبکەن، ئەمەش
مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی جگەر زیاد دەکات.
لێرەدا حەوت خووی
باو دەخەینەڕوو کە ڕەنگە لە درێژخایەندا زیان بە جگەر بگەیەنن:
١. زۆر خواردنی
شیرینی چونکە فشار دەخاتە سەر جگەر و دەیگۆڕێت بۆ چەوری کە بە تێپەڕبوونی کات دەتوانێت
ببێتە هۆی نەخۆشی چەوری جگەر.
٢. زۆر بەکارهێنانی
دەرمانی ئازارشکێن، پێویستە پابەندبن بە ژەمە پێشنیار کراوەکان و ڕاوێژ بە پزیشک
بکرێت پێش بەکارهێنانی دەرمانەکان هەروەها پەنا بۆ جێگرەوەی سروشتی بدرێت.
٣. کەمی ئاو
خواردنەوە، ئاو یارمەتی جەستە دەدات بۆ ڕزگاربوون لە ژەهرەکان، کاتێکیش بەپێی پێویست
ناخۆیتەوە ئەوا ئەم ژەهرانە کۆدەبنەوە کە بارگرانی لەسەر جگەر زیاد دەکەن.
٤. خواردنە خێراکان
و خواردنە سوورکراوەکان بەشدارن لە کۆبوونەوەی چەوری لە جگەر و زیادبوونی هەوکردن.
٥. وازهێنان لە
ژەمەکان یان پەیڕەوکردنی ڕێجیمێکی توند، نەخواردنی ژەمە خۆراکی ئاسایی یان پەیڕەوکردنی
ئەو ڕێجیمانەی کە ماددە خۆراکییە پێویستەکانیان تێدا نییە، دەبێتە هۆی تێکچوونی
کارکردنی جگەر و کۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا.
٦. خەوتن
پێویستە بۆ چاککردنەوە و دووبارە دروستبوونەوەی خانەکانی جگەر، چونکە کەمخەوی فشاری
ئۆکسجینی و هەوکردن زیاد دەکات کە زیان بە جگەر دەگەیەنێت.
٧.
زیاد لە پێویست خواردنی کافاین و خواردنەوە وزەبەخشەکان زیان بە تەندروستی جگەر
دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەوکردنی جگەر.