دەزگای پاراستنی
زانیارییەکانی کۆریای باشوور دابەزاندنی " DeepSeek"ی راگرت.
ئەمڕۆ دووشەممە دەزگای
پاراستنی زانیارییەکانی کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە دابەزاندنی " DeepSeek"
لە وڵاتەکەیاندا راگیراوە ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پابەند نەبووە بە هەندێک لە یاساکانی
دەسەڵات سەبارەت بە پاراستنی زانیارییە کەسییەکان.
دەسەڵاتی
پاراستنی زانیاری کەسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە خزمەتگوزارییەکە
دەستپێدەکاتەوە بەڵام کاتێک چاکسازییەکان بە پێی یاسای پاراستنی نهێنی وڵاتەکە ئەنجامدرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەو ڕێوشوێنە لە ڕۆژی شەممەوە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئامانجی ڕێگریکردنە
لە دابەزاندنی نوێی بەرنامەکە هەرچەندە خزمەتگوزاری ئۆنلاینەکەی دیپسیک لە وڵاتەکەدا
بەردەستە.
جەختیشی لەوە کردەوە
کە کۆمپانیا چینییەکە هەفتەی ڕابردوو نوێنەری یاسایی لە کۆریای باشوور دامەزراندووە
و دانی بەوەداناوە کە پشتگوێی یاسای پاراستنی زانیارییەکانی وڵاتەکەی کردووە.