کەی بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە؟

PM:01:09:16/02/2025

356 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن بۆ ژێر سفری پلەی سەدی.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە و سبەینێش بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سوور شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سنووری ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و سنووری هەولێر باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاویەکانیش پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت و پلەکانی گەرما ٧ بۆ ١٠ پلە دادەبەزن بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

دەشڵێت، بڕى بارانى پێشبینى کراو لەسنوورى پارێزگاى هەولێر ١ بۆ ٣ ملیم دەبێت و لەسنوورى پارێزگاى سلێمانى ٤ بۆ ٨ ملیم دەبێت و لەسنوورى پارێزگاى هەڵەبجە ٢ بۆ ٣ ملیم دەبێت هەروەها بڕى بەفرى پێشبینى کراو لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى٥ بۆ ٧ سانتیم دەبێت و لەسنوورى پارێزگاى هەولێریش ٣ بۆ ٥ سانتیم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ١٢ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٨ پلەى سیلیزى

دهۆک : ١٢ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ١١ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ١٤ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٥ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ١ پلەى سیلیزى

سۆران : ٩ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ١٠ پلەى سیلیزى