حاڵەتەکانی شێرپەنجەی
قۆڵۆن لەنێو گەنجاندا بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە زیادبوونە، لەکاتێکدا هۆکارەکانی
پشت بەرزبوونەوەی ڕوون نین، شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە خۆراکی ناتەندروست و کەمی
چالاکیی جەستەیی و کێشی زیادە لەوانەیە لە پشت زیادبوونی حاڵەتەکانەوە بێت.
توێژینەوەیەک کە
لە گۆڤاری "Frontiers"بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات
کە ناهاوسەنگی لە بەکتریاکانی ڕیخۆڵەدا بەشدارە
لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان لەوانە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە ئەمەش بەهۆی هەوکردن و
گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکانەوە، مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە هەزار جۆری وردە زیندەوەری
تێدایە و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی تەندروستی ڕیخۆڵە و باشترکردنی سیستمی
بەرگری جەستە.
خواردنی خۆراکی
دەوڵەمەند بە پرۆبایۆتیک وەک ماست دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵەکان
بە تەندروستی بمێنێتەوە و بەرەنگاری شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە ببێتەوە.
توێژەران بۆیان
دەرکەوتووە ئەو کەسانەی هەفتانە دوو ژەم یان زیاتر ماست دەخۆن، ڕێژەی تووشبوونیان
بە شێرپەنجەی قۆڵۆن کەمترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە نایخۆن.
جگە لە ماست زیادکردنی
پەرداخێک شیر بۆ خۆراکی ڕۆژانە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە وەرگرتنی کالیسیۆمی پێویست دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی
تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە.
خواردنی ئەو خۆراکانەی
کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان یارمەتیدەرە لە رێگریکردن لە خانە شێرپەنجەییەکان و پشتگیری
لە بەکتریاکانی ڕیخۆڵە گونجاوەکان دەکات.