پزیشکێکی چاو ئەو خۆراکانەی دەستنیشان کردووە کە یارمەتی
پاراستنی بینایی چاو دەدەن.
دکتۆر دیمیتری دیمێنتیڤ
پزیشکی چاو ئاماژە بە سێ لە دیارترین ئەو خۆراکانە دەکات کە سوودی هەیە بۆ
تەندروستی چاو و باشترکردنی بینین، ئەوانیش بریتین لە :
١. کەلەرم: سەرچاوەیەکی
گرنگی دژە ئۆکسێنەرە، گەشەکردنی نەخۆشییەکان دەوەستێنێت، وەکو تێکچوونی چاو.
٢. فستق: سەرچاوەیەکی
گرنگی ڤیتامین B6ە، یارمەتی نەهێشتنی گرژبوونی ماسولکەکانی
چاو دەکات.
٣. بیبەری شیرین:
بینایی چاو دەپارێزێت لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی لەخۆدەگرێت،
ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە ئاوی سپی چاو کەمدەکاتەوە.