پسپۆڕانی تەندروستی
دووپاتیان کردەوە کە عاشقبوون زۆر باشە بۆ تەندروستی دڵ.
دکتۆر جۆی گێلبمان،
پزیشکی دڵ بە ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ڕاگەیاندووە " خۆشەویستی و پەیوەندییە سۆزدارییەکان
کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی دڵ دروست دەکەن"
ئاماژەی بەوەشکردووە
یەکێک لە تیۆرییەکان ئەوەیە کە عاشقبوون دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ئۆکسیتۆسین
و دابەزینی ئاستی هۆرمۆنەکانی سترێس وەک کۆرتیزۆڵ، کە دەتوانێت پەستانی خوێن و تەندروستی
دڵ و خوێنبەرەکان باشتر بکات.
ئۆکسیتۆسین کە بە
"هۆرمۆنی خۆشەویستی" ناسراوە، لە کاتی بینینی خۆشەویستەکەت لە مێشکدا دەردەدرێت
کە هەستی متمانە بەخۆبوون زیاد دەکات و فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە بەمەش کاریگەری
ئەرێنی لەسەر تەندروستی دڵ دروست دەکات.
ئۆکسیتۆسین دەتوانێت
ڕێگری لە کۆبوونەوەی چەوری و کۆلیسترۆڵ لە خوێنبەرەکاندا بکات و تەنانەت پێچەوانەشی
بکاتەوە بەم شێوەیەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
جێگەی باسە بەپێی
توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٢ ئۆکسیتۆسین هاندەری دووبارە دروستبوونەوەی خانە و
ماسولکەکانی دڵە ئەمەش وای لێدەکات بتوانێت شانەکانی دڵ چاک بکاتەوە دوای جەڵتەی دڵ.
بەپێی وتەی گێلبمان
ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردووە کەمتر تووشی جەڵتەی دڵ دەبن یان بەهۆی نەخۆشییەکانی
دڵ و خوێنبەرەکانەوە دەمرن، هاوکات ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان نەکردووە ڕێژەی مردن
بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بە ڕێژەی لەسەدا ٤٥ زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی
کە هاوسەرگیرییان کردووە.