توێژینەوەیەک: سیر مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

PM:04:34:15/02/2025

1352 جار خوێندراوەتەوە

سیر سوودێکی زۆری ھەیە و بەکاردەهێندرێت بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە نەخۆشییەکان چ بە رێگای سروشتی یان دروستکردنی دەرمانی پزیشکی بێت.

بەپێی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی " The Times of India" پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن سیر پێکهاتەی بەهێزی تێدایە کە بەرگری جەستە بەهێز دەکات و پاڵپشتی تەندروستی دڵ دەکات و جەستە لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت.

سیر تایبەتمەندی دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆسی هەیە کە سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات و یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن دەدات هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

سیر پێکهاتەی گۆگردی تێدایە کە یارمەتی پاککردنەوەی جەستە دەدات لە ژەهرەکان ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ئەندامە گرنگەکانی وەک جگەر و گورچیلە و کەمکردنەوەی کاریگەری کانزا قورسەکان لەسەر جەستە.

توێژینەوەکە باس لەوە دەکات کە دژە ئۆکسێنەرەکانی ناو سیر یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڕادیکاڵە ئازادەکان دەدەن کە مەترسی تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە وەک شێرپەنجەی گەدە و قۆڵۆن، بە ڕێگریکردن لە تێکچوونی خانەکان و خاوکردنەوەی گەشەی وەرەم.