ڕەنگە بڕوانەکەیت کە بەردەوامی ئەم کاریگەرییە خراپانەی فشار و دڵەڕاوکێی بەردەوام کاریگەریی جددی لەسەر هەردوو دەروون و جەستە دەبێت . لە بابەتێکی ماڵپەری healthline
ئاماژەی بە چەند
کێشەیەک کردووە کە لە ئەنجامی بەردەوامی فشار و دڵەڕاوکێ توشی دەبێت و لەوانەش:
1. سیستەمی دەماری (مێشک )
شەڕانگێزی دەستپێدەکات، هۆرمۆنەکانی فشاری دەروونی وەک کۆرتیزۆڵ
و ئەدرنالین دەردەرێن. بە تێپەڕبوونی کات، بەرزبوونەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ دەبێتە هۆی کێشەی بیرەوەری،
کێشەی تەرکیزکردن، و گۆڕانی باری دەروونی.تەنانەت بچووکبوونەوەی مێشک زیاد دەکات لە
حاڵەتە توندەکاندا.
2. سیستەمی دڵ و خوێنبەرەکان
پەستانی خوێن و لێدانی دڵ بەرز دەکاتەوە، ئەگەری
تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، جەڵتەی دڵ، و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.
دەبێتە هۆی هەوکردن لە خوێنبەرەکاندا، دەبێتە هۆی
تێکچوونی درێژخایەن.
3. سیستەمی بەرگری لەش
وەڵامدانەوەی بەرگری لەش لاواز دەکات، ئەمەش وا
دەکات زیاتر تووشی هەوکردن و هەڵامەت و تێکچوونی
بەرگری خۆکارانە بیت. دەتوانێت چاکبوونەوە خاو بکاتەوە و وابکات بەردەوام هەست بە
ماندوێتی بکەیت
4. کۆئەندامی هەرس
دەبێتە هۆی کێشەی بەردەوامی وەک گەڕانەوەی ترشەڵۆک،
نیشانەکانی ڕیخۆڵەی (IBS)،
برینی گەدە، سکچوون، و گۆڕانی ئارەزووی خواردن.هەندێک کەس بەهۆی فشاری دەروونییەوە
زیادەڕۆیی لە خواردن دەکەن، هەندێکی تر ئارەزووی خواردنیان لەدەستدەدەن.
5. سیستەمی ماسولکەیی
دەبێتە هۆی گرژی ماسولکەکان، دەبێتە هۆی سەرئێشە،
شەقیقە، ئازاری مل/پشت، و گرژبوونی چەناگە (TMJ disorder).
6دەتوانێت سوڕی مانگانە تێکبدات و هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە پیاوان دابەزێنێت،
کاریگەری لەسەر توانای منداڵبوون و ئارەزووی سێکسی دەبێت ، دەبێتە هۆی کەمخەوی، کێشە
لە خەوتن، یان زوو لە خەو هەڵسان.
9. پێست و قژ:دەتوانێت ببێتە
هۆی زیپکە، ئەکزیما، سەدەف، و هەڵوەرینی قژ زۆر (telogen
effluvium)