گەنجێک لەلایەن نەهەنگێکەوە قوتدەدرێت و بە زیندوویی دێتە دەرەوە

PM:07:31:14/02/2025

16508 جار خوێندراوەتەوە

گەنجێک لەکاتی (kayaking) یاری بەلەمی بچووکدا لەلایەن نەهەنگێکەوە قوتدەدرێت.

لە رووداوێکی دەگمەندا لە وڵاتی چیلی، باوکێک ڤیدیۆی کوڕە ٢٤ ساڵەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە نەهەنگێک قووتی دەدات و دوای سێ چرکە بە زیندوویی دێتە دەرەوە.
دوای رووداوەکە گەنجەکە وتی: "هەستم بەشتێک کرد کە لە پشتەوە خۆی پێداکێشام، سەرەتا وامزانی شەپۆلێکە، کاتێک سەیری دواوەم کرد رەنگی سپی و نیلیم بینی کە رایدەکێشامە ژێرئاوەکەوە، لەو کاتەدا پێم وابوو کە هیچ شتێکم پێناکرێت و ژیانم کۆتایی هاتووە."

هاوکات باوکی ئادریان ئاماژەی بەوەکرد، دوای سێ چرکە لە قوتدانی، ئادریان دەرکەوتەوە و بە سەلامەتیی رزگاری ببوو.