کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە
کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور. دەشڵێت، سبەی پێشبینی بەفربارین دەکرێت
لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک.
ئەمڕۆ چووارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم ئاماژەی
بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت سبەینێ شەپۆلەکە سەرەتا بە نمە باران لەسەرجەم ناوچە
جیاجیاکان دەستپێبکات و پاشان بەهۆی بارستە هەوایەکى ساردەوە کە روو لە هەرێمی
کوردستان دەکات پلەکانی گەرما زۆر نزم ببنەوە.
باسی لەوەشکرد، لە سەنتەرى پارێزگاکانی سلێمانى و دهۆک پێشبینی دەکرێت
لەگەڵ باران بارین بەفریش ببارێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەفر بارین سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و
هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفری زیاتر دەبارێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:١٥پلەى
سیلیزى
سلێمانی:١٢ پلەیسیلیزى
دهۆک:١٢پلەى
سیلیزى
کەرکوک:١٦پلەى
سیلیزى
زاخۆ:١٢پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە : ١٣ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٠ پلەى سیلیزى
سۆران: ١١ پلەی سیلیزى
گەرمیان:٢٠پلەى
سیلیزى.