ڤیتامین B یەکێکە لە گرنگترین ڤیتامینەکان
کە بەرپرسە لە باشتر کارکردنی دەمارەکان و وزەی گشتی جەستە، ڕۆڵێکی گرنگ و سەرەکی
دەگێڕن لە میتابۆلیزم و رێکخستنی جەستەدا.
لە ڕاپۆرتێکدا کە
لە ماڵپەری " consensus" بڵاوکراوەتەوە ڕوونیکردووەتەوە
کە ڤیتامین بی چەندین سوودی هەیە بۆ تەندروستی لەوانە باشترکردنی تەندروستی مێشک و
دەمارەکان، کەمکردنەوەی فشاری ئۆکسجین، میتابۆلیزم و هەڵمژینی خۆراک باشتر دەکات و
ئاستی وزە بە درێژایی ڕۆژ بەرز دەکاتەوە.
هەروەها ڤیتامینBیارمەتی باشترکردنی توانای جەستەیی و کەمکردنەوەی ماندوێتی گشتی
دەدات.
هەروەک توێژینەوەکان
ئاماژەیان پێکردووە و پشتڕاستیان کردووەتەوە ئەم ڤیتامینە باشترە لە بەیانیاندا
بخورێت، چونکە تاڕادەیەکی زۆر بەرپرسە لە بەرزکردنەوەی پرۆسەی خۆراکی و میتابۆلیزم
و زیادکردنی ئاستی فۆلیک ئەسید لە جەستەدا، خواردنی ڤیتامین بی لە بەیانی زوودا یارمەتی
بەرزکردنەوەی ئاستی وزە دەدات بە درێژایی ڕۆژ هەروەها ئاستی شەکر لە خوێندا زۆر بە
باشی کۆنتڕۆڵ دەکات.