زۆر کەس کاتێک توشی هەڵامەت دەبن پەنا بۆ بەکارهێنانی قەترەی
لووت دەبەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بەڵام ئالوودەبوون بەو قەترانە دەبێتە هۆی
کێشەی تەندروستیی گەورە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی " RT Arabic" ئاماژەی پێکراوە کە کاتێک کەسێک تووشی گیرانی لووت دەبێت
ئەوا قەترەی لووت یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسان و گەڕاندنەوەی هەناسەدان بەڵام
بەکارهێنانی هەڵەی ئەم قەترانە یان بۆ ماوەیەکی زۆر بەکارهێنانیان دەبێتە هۆی
گرژبوونی درێژخایەنی موولوولەکان و ئاوسانی بەردەوامی پەردەی لوت ئەمەش گەشە دەکات
و دەبێتە ئالوودەبوون و زیان بە جەستە دەگەیەنێت.
پزیشکی لووت و قورگ ئیلێنا نۆڤۆزیلۆڤا سێ ڕێگا پێشنیار دەکات
بۆ ڕزگاربوون لە ئالوودەبوون بە قەترەی لووت، بەم شێوەیە :
١. لە حاڵەتە زۆر پێویستییەکاندا قەترەی لووت بەکاربهێنە.
٢. وردە وردە بەکارهێنانی ئەم قەترانە کەمبکەرەوە پاشان
بە تەواوی بەکارهێنانیان بوەستێنە.
٣. قەترە بەهێزەکان بگۆڕە بە قەترەی تر وەک قەترەی منداڵان
و بەم شێوەیەش وردە وردە پشتبەستنی کەسەکە بە دەرمانەکە کەمدەبێتەوە
ئەو پزیشکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە وەرزشکردن و ڕاهێنانی
هەناسەدان پرۆسەی چاکبوونەوەی هەڵامەت خێراتر دەکات، هاوکات ڕێکخستنی کاتەکانی خەوتن
یارمەتی زوو چاکبوونەوەی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسەدان و لووت دەکات هەروەها کەمکردنەوەی
دەرمان لەنێو ئەو شتانەیە کە یارمەتی کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی هەستیاری و گیرانی
لووت دەکەن.