یاسینی پاسەوانی مێسی ساڵانە سێ ملیۆن دۆلار موچە لە
ئینتەر میامی وەردەگرێت لە پێناو پارێزگاریکردنی لە مێسی و خێزانەکەی.
بە گوێرەی رۆژنامەی میرەری بەریتانی یاسین چیوکۆی
پاسەوانی مێسی موچەی مانگانەی 250 هەزار دۆلار وەردەگرێت، بەمەش موچەی ساڵانەی ئەو
پاسەوانە دەگاتە 3 ملیۆن دۆلار.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاسین لەلایەن داڤید
بێکهامی سەرۆکی یانەی ئینتەر میامیەوە بۆ لیۆنێل مێسی دابینکراوە و خەرجییەکانیشی
یانەی ئینتەر میامی دابینی دەکات.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، پاسەوانەکەی مێسی پێشتر لە هێزی
دەریایی ئەمریکا بووە و ئەزموونێکی زۆری لە هونەرە
جەنگییەکانی وەک تایکواندۆ و بۆکسێن و هونەری جەنگی تێکەڵاو هەیە.
یاسین
تەمەنی34 ساڵە و
بە رەچەڵەک موسوڵمانە، هەروەها تەنیا لەنێو یاریگا پاسەوانی میسی ناکات بەڵکو لە
دەرەوەی یاریگاش سەرپەرشتی هێزێکی 50 کەسی دەکات کە ئەرکیان پارێزگاریکردنی خێزانی
مێسییە لە ئەمریکا.