پێشبینی دەکرێت
لە سبەینێوە شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بگرێتەوە و ماوەی چوار
رۆژ بخایەنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە
١٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە ناوچە
شاخاوییەکان (٢ -٣) پلە نزم دەبێتەوە، بەلام بەگشتى لە ناوچەکانى تر نزیک دەبێتەوە
لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەى ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە
هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری کەمێک دابارینی نمە باران و بەفر
هەیە لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە تاکو کاتەکانی
شەو بۆ ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و زیاتر ناوچەکانی بادینان بەشێوەی نمە باران و
برێکی کەم لە بەفر.
هاوکات، کەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکرێت
لە سبەینێوە شەپۆلی بەفر و باران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستپێبکات و بۆ ماوەی
چوار رۆژ شەپۆلەکە بەردەوام بێت.