لە میانی هەڵکۆڵینەکانی
شاری بۆردۆ لە باشووری ڕۆژئاوای فەرەنسا، شوێنەوارناسان چەند تابوتیان دۆزیوەتەوە کە
مێژووەکەیان بۆ ١٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
ڕۆژنامەی "فیگارۆ"
ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم تابوتانە ١٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر نێژراون و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە
بۆ سەردەمی یەکەمین شانشینی پاشاکانی فرانک واتە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی پێنجەم
تا هەشتەم.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە،
ژمارەی ئەو گۆڕانەی زانایان دۆزیویانەتەوە گەیشتووەتە ٢٠-٣٠ گۆڕ، کە سێ تابووتیان
بۆ سەدەی یازدە و سێزدە دەگەڕێتەوە، چوار تابوتیش مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی
پانزە و حەڤدە.
بە وتەی کامیلی ڤانۆڤ
سەرپەرشتیاری هەڵکەندنەکە ئەم گۆڕستانانەی سەدەی ناوەڕاست لە تەنیشت کڵێساکانەوە
بوون، واتە دۆزینەوەی ئەم گۆڕانە لەم ناوچەیەدا شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە بە لەبەرچاوگرتنی
کڵێسای سانت كروا کە لە نزیکێتی.
ئەو دەڵێت
" نەماندەزانی گۆڕستانەکە چەندە درێژ بووەتەوە، ئێستا بە ڕوونیتر دەیبینین، نزیکەی
تا پێشەوەی کڵێساکە درێژ دەبێتەوە".
ڕۆژنامەکە ئاماژە
بەوە دەکات کە ئۆپەراسیۆنی هەڵکەندنەکە تا کۆتایی مانگی شوبات بەردەوام دەبێت چونکە
شوێنەوارناسەکان ئومێدەوارن شتی نوێ بدۆزنەوە.