ئەو خواردنانەی نابێت لەگەڵ بادەمدا بخورێت

AM:10:28:10/02/2025

31572 جار خوێندراوەتەوە

بادەم دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست و پرۆتین و ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزای پێویست بەڵام هەندێک خۆراک کاتێک لەگەڵ بادەم دەخورێت لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی " The Times of India"، پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن کە هەندێک خۆراک کاتێک لەگەڵ بادەم دەخورێت لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی هەرسکردن، ڕێگری لە هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان دەکەن و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دروست دەکەن.

تێکەڵکردنی بادەم لەگەڵ بەرهەمە شیرەمەنیەکان بەتایبەت ماست دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی هەرس، بەهۆی پرۆسەی جیاوازی هەرسکردنەوە هەروەها خواردنی بادەم لەگەڵ خۆراکی سوێر یان ترشدا ڕەنگە هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان خراپتر بکات.

شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە بادەم بەتەنها بخورێت بۆ باشترکردنی هەرسکردن و بەرزکردنەوەی سوودەکانی.

پرتەقاڵ و لیمۆ و ترێ زۆر ترشیان تێدایە، بادەمیش دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و چەوری تەندروست، بەڵام کاتێک ئەم تێکەڵەیە پێکەوە بخورێت دەبێتە هۆی ناڕەحەتی هەرسکردن وەک ئاوسانی گەدە و غازات و ئازاری گەدە.

زۆر کەس چێژ لە خواردنی بادەم لەگەڵ بەرهەمە شیرەمەنیەکان وەردەگرن، وەک شیری بادەم بەڵام بەرهەمە شیرەمەنیەکان و بادەم پێکەوە هەرسکردنیان قورسە.

زۆرجار بادەم لە دروستکردنی شیرینیدا بەکاردەهێنرێت کە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە بەڵام خواردنی بادەم لەگەڵ شەکرە پاڵاوتەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر میتابۆلیزم و ئاستی شەکری خوێن دروست دەکات.

لەکاتێکدا بادەم چەوری تەندروست لەخۆدەگرێت کە هەڵمژینی شەکر خاو دەکاتەوە، بەڵام زۆری شەکری پاڵاوتە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای شەکری خوێن، هەروەها شەکر بەشدارە لە هەوکردنی درێژخایەن.

لێرەدا پسپۆڕان ئامۆژگاری ئەوەمان دەکەن کە بە تەنها بادەم بخورێت بۆ ئەوەی سوودە تەندروستییەکانی بەدەستبهێنین.