توێژینەوەیەک:دوکەڵی مۆم مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات

AM:09:39:10/02/2025

556 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کاریگەری پیسبوونی هەوای ناوماڵی بەهۆی دوکەڵی مۆمەوە ئاشکرا کرد، بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە هەواگۆڕکێی نییە.

توێژەرانی زانکۆی بێرمینگهام تاقیکردنەوەیەکیان ئەنجامدا کە ٢٦ بەشداربووی تێدا بەشداربوون، کە تیایدا بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە ژوورێکدا دانران کە مۆمێکی تازە کوژاوەی تێدابوو پاشان لە رۆژی دواتردا لە ژوورێکی دیکەی هەوا پاکدا دانران بۆ هەمان ماوە.

بەشداربووان پێش بەرکەوتن و دوای بەرکەوتنیان بە هەردوو ژینگەکە پشکنینیان بۆ کراوە، بۆ پێوانەکردنی کاریگەری پیسبوون لەسەر دەروونیان.

ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ئەو بەشداربووانەی بەر دوکەڵی مۆم کەوتوون سەرنجدانیان لەسەر وێنەیەکی دیاریکرا کەمبووەتەوە و بە بەراورد بەوانەی بەر هەوای پاک کەوتوون.

دکتۆر تۆماس فاهێرتی نوسەری توێژینەوەکە روونیکردنەوە بەرکەوتن بە پیسبوونی هەوای ناوماڵ لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردن لە جەستەدا یان ڕێگە بدات گەردیلەکانی پیسبوون لە ڕێگەی سییەکانەوە بچنە ناو خوێنەوە.

توێژەران پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ژوورەکان بە باشی هەواگۆڕکێ تێدا بێت بەتایبەتی دوای کوژاندنەوەی مۆمەکان، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری پیسبوونی ناوماڵ لەسەر تەندروستی جەستە و مێشک.