ئەڤۆگادۆ و تەماتە
دوو لە خواردنە بەناوبانگەکانن لە جیهاندا و هەریەکەیان کۆمەڵێک مادەی خۆراکی تایبەت
بە خۆیان هەیە و کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکەن.
پزیشکێکی ئەمریکی
بە ناوی کریستی لیونگ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X"، ئاماژەی بە سوودەکانی خواردنی ئەڤۆگادۆ
لەگەڵ تەماتە کردووە، ئەو پزیشکە ئەمریکییە دەڵێت " کاتێک ئەڤۆگادۆ لەگەڵ تەماتە دەخۆیت
حەوت هێندە زیاترلایکۆپین هەڵدەمژیت کە بە پلەی یەکەم لە تەماتەدا هەیە، ئەمەش
واتای ئەوەیە کە پێویستی بە چەوری هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کارا هەڵبمژێت، بۆیە چەورییە
تەندروستەکانی ناو ئەڤۆگادۆ یارمەتی جەستەت دەدەن بۆ هەڵمژینی لایکۆپین.
تەماتە ڤیتامینەکانیA، D، E، K ی تێدایە کە هەموویان پێویستیان
بە هەڵمژینی چەوری هەیە، کاتێک لەگەڵ ئەو چەورییە تەندروستانە و ڕیشاڵانەدا تێکەڵ
دەکرێن و دەخورێت وەڵامێکی هاوسەنگی گلایسیمیک دروست دەکات و ئەمەش لە بەرامبەردا یارمەتیدەرە
بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی شەکر.
دکتۆر لیونگ
ئاماژەی بەوەدا کە زەیتی زەیتون دەتوانێت هەمان کاریگەری ئەڤۆگادۆ بەدەستبهێنێت
کاتێک زیاد دەکرێت بۆ تەماتە، بەو پێیەی چەوریەکان دەوری لایکۆپین دەدەن و پێکهاتەیەکی
جێگیرتر دروست دەکەن کە یارمەتیت دەدات باشتر ئەو ماددە خۆراکییانە هەڵیبمژیت.
هەروەها لایکۆپین
پەیوەستە بە کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات و سییەکان و گەدە.
ئەڤۆگادۆ و تەماتە
پێکهاتەی دژە هەوکردنیان تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی
وەک هەوکردنی جومگەکان و نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە دەدەن و کرداری هەرسکردن ئاسان
دەکەن ڕێگری لە قەبزی دەکەن.