درێسێکی منداڵی میسی دەکرێتە زیادکردنێکی ئاشکراوە

PM:03:11:08/02/2025

544 جار خوێندراوەتەوە

درێسێکی منداڵی میسی دەکرێتە زیادکردنێکی ئاشکراوە و چاوەڕێ دەکرێت بە نرخێکی زۆر بفرۆشرێت.

پێگەی فووت بووم بڵاویکردەوە، دوایین درێسی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی کە لە یانەی نیولز ئۆلد بۆیز پۆشیویەتی کاتێک منداڵ بووە دەکرێتە زیادکردنیکی ئاشكراوە.

پێگەکە رایگەیاندووە، چاوەڕێ دەکرێت ئەو درێسە شۆڕشێکی گەورە لە جیهانی زیادکردنی نرخدا تۆماربکات لە چەند رۆژی داهاتوودا و ئەو یاریزانەش ئەو درێسەی پێش چوونی بۆ بەرشەلۆنە لە یانە ئەرجەنتینیەکە پۆشیویەتی.

رونیشیکردەوە، نرخی سەرەتای درێسەکەی میسی لە 120 هەزار یۆرۆوە دەستپێدەکات و لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کارەکە ئەنجامدەدرێت، ئەو درێسەش لە ساڵی 1999 لەلایەن میسیەوە پۆشراوە و لە یاری کۆتایی لاوانی پاڵەوانێتی پێپسدا بووە کە لەو یارییەدا لیۆ و هاوڕێکانی دۆڕاون و پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە.

رونیشیکردووەتەوە، ئەو درێسە گرنگیەکی زۆری هەیە چونکە دوایین جار بووە کە میسی درێسێکی فەرمی لە یاریگاکانی ئەرجەنتین بۆ یانەیەک بپۆشێت و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەیەک خەڵکی زۆر هەوڵی کڕینی بدەن.