تەلەفزیۆنی ناوەندی
چین بڵاویکردەوە، ساڵی داهاتوو چین پشکنەرێک دەنێرێت بۆ سەر مانگ کە دەتوانێت دەیان
کیلۆمەتر ببڕێت و لە جەمسەری باشووری مانگدا بەدوای ئاودا دەگەڕێت.
تانگ یوهوا جێگری
سەرۆکی دیزاینەری ئەرکی پشکنەرەکە دەڵێت "پشکنەری توێژینەوەی Chang'e-7 لە چوار پێکهاتە پێکهاتووە لە توانایدایە
ماوەیەکەی زۆر ببڕێت و ناوچەکە بپشکنێک"
بە وتەی
ناوبراو، لە ساڵی ٢٠٢٦ چین پشکنەری بۆشایی ئاسمانی Chang'e-7 دەنرێتە سەر مانگ و بەدوای
ئاودا دەگەڕێت ئەگەر
بدۆزرێتەوە تێچوون و کاتی گەیاندنی ئاو بۆ مانگ کەمدەکاتەوە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت
لە دروستکردنی بنکەیەک لەسەر رووی مانگ، جگە لەوەی یارمەتیدەر دەبێت لە گەڕان بەدوای
ئەگەری ژیان لەسەر مانگ و هەسارەکانی دیکە.
ئەو دەڵێت
" ئەم پشکنەرە نوێیە دەتوانێت هاوشێوەی مرۆڤ بڕوات هەروەها هاوشێوەی شێوازی چەمانەوەی قاچەکانی مرۆڤی هەیە
و دەتوانێت باز بدات لەگەڵ ئەوەشدا ئەم پشکنەرە توانای فڕینی دەبێت بە بەکارهێنانی
پاڵنەری موشەک، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات دەیان کیلۆمەتر بە شێوەیەکی ئاسان ببڕێت"
شایەنی باسە، بەرنامەی
گەڕانی مانگی چینی کە ناوی "چانگێ"ی لێنراوە، بە ناوی پاڵەوانی ئەفسانەی
کۆنی چینییەوە، لە چەند قۆناغێک پێکهاتووە لەوانە فڕین بە دەوری مانگدا، نیشتنەوە
لەسەر ڕووی مانگ و گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی.